ئیسپانیا

زەیدان: بنزیما باشترین هێرشبەرە لە مێژووی فەڕەنسادا

‎یاریگا- زەینەدین زەیدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ستایشی ئاستی كەریم بنزیمای هێرشبەری هاونیشتیمانی دەكات.

‎ڕیاڵ مەدرید توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئەتلەتیك بلباو بباتەوە كە لە یاریەكەدا بنزیما توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

‎لە دوای یاریەكە زەیدان ووتی: ئەمڕۆ تووشی سەختی بووین ، بەڵام لە كۆتاییدا سێ خاڵمان بردەوە ، چوارەم یاری لەسەر یەكە كە دەیبەینەوە ، ئەمەش سوودێكی گەورە بە یاریزانەكان دەگەیەنێت و شایەنی ئەو بردنەوانەن.

سەبارەت بە بنزیما ووتی: ئەو باشترین هێرشبەری مێژووی فەڕەنسایە ، ئەوەشی نیشانداوە ، لەگەل ڕیاڵ مەدریدیش زیاتر لە 500 یاری ئەنجامداوە و ژمارەكان قسەی بۆ دەكەن ، بۆ من باشترینە و ئەوەش ڕوون و ئاشكرایە.

” بنزیما بووەتە هێرشبەرێكی بەتواناتر ، ئەو تەنها بیر لە گۆڵ تۆمار كردن ناكاتەوە ، بۆیە خۆشم دەوێت ، لە كاتی پێوویستدا گۆڵ دەكات ، ئەمڕۆش دوو گۆڵی كرد”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button