فه‌ره‌نسا

یاریزانەكەی لیۆن داوای لێ بووردن لە نەیمار دەكات

یاریگا- تیاگۆ میندێز یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ئۆڵۆمپێك لیۆنی فەڕەنسی ، داوای لێ بووردنی لە نەیمار دا سێلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی هەمان وڵات كرد.

لیۆن توانی بە تاكە گۆڵێك لە پاریس بباتەوە كە لە یاریەكەدا نەیمار بەهۆی پێكانێكی سەختی پاژنەی پێیەوە یاریگای جێهێشت.

میندێز لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام دەڵێت: هەڵە ڕوودەدات، بەڵام من لێرەوە ڕاستگۆیانە داوای لێ بووردن لە نەیمار دەكەم، هیوادارم پێكانەكەی سەخت نەبێت.

”ئامانجم ئازار دان نەبوو ، هەموو كەس دەزانێت نەیمار باشترین یاریزانی جیهانە ، هیوادارم تەندرووستی باش بێت و سەخت نەبێت ، بتوانێت بە خێرایی بگەڕێتەوە ، جارێكی تر داوای لێ بووردن دەكەم”.

شایەنی باسە تیاگۆ ڕاستەوخۆ كارتی سووری وەرگرت دوای ئەوەی ناوبژیوان گەڕایەوە بۆ تەكنەلۆژیای ڤیدیۆی ” ڤار”.

بابەتی زیاتر

Back to top button