ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

یانەیەکی ئەڵمانی بە فەرمی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئامانجێکی ریال مەدرید دەستپێکرد

یاریگا
دۆمینێک سوبوسلای، هێرشبەی هەنگاری یانەی سالزبورگی نەمسایی نزیکە لە پەیوەندی کردن بە یانەی لایپزیکی ئەڵمانی.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئۆلیڤەر مینتسلاڤ سەرۆکی یانە ئەڵمانیەکە پشت راستی کردەوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەری یانە نەمساییەکە دەست پێکردووە و پێدەچێت هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بە هۆی نزیکی هەردوو یانە لە یەکتری، درێسی یانە ئەڵمانیەکە بپۆشێت.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر زینەدین زیدان ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە راگەیاندووە، بەڵام پێدەچێت سەرکەوتوو نەبن لەم گواستنەوەیە.

Back to top button