ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید نزیکە لە گواستنەوەی یاریزانێک

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دۆمێنیک سوبوسلای، هێرشبەری لاوی هەنگاری یانەی سالزبورگی نەمسایی دەست پێکردووە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە کارگێری مێرنگی لەسەر داوای زینەدین زیدان راهێنەری فەڕەنسی یانەکەیان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی یاریزانە 20 ساڵانەکە دەست پێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانی زستانی ئەمساڵ پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات.

لەلایەکی دیکەوە تۆڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردووە یانەی لایبزیگی وڵاتەکەشیان کێبڕکێی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکەن کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 25 ملیۆن یۆرۆیە.

Back to top button