ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

فەرمی: ئامانجەکەی ریال مەدرید پەیوەندی بە لایپزیگ کرد

یاریگا
دۆمینیک سوبوسلای، هێرشبەری هەنگاری یانەی سالزبورگی نەمسایی پەیوەندی بە یانەی لایپزیگی ئەڵمانیاوە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە لەگەڵ هێرشبەری یانە نەمساییەکە گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کرا و ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، گرێبەستەکەی واژۆ کرا و درێسی ژمارە 17 دەپۆشێت.

سوبوسلای کە پێشتر لەلایەن زیدان راهێنەری ریال مەدرید گرنگی پێ دەدرا، سەرەتای ساڵی نوێ و لەگەڵ کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانە، پەیوەندی بە یانە نوێیەکەی دەکات.

Back to top button