ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

ڤێراتی نهێنیەکی گەورە لەسەر داهاتووی نێیمار و مباپێ ئاشکرا دەکات

یاریگا
مارکۆ ڤێراتی، ناوەڕاستکاری ئیتاڵی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا باس لە نوێکردنەوەی گرێبەستی نێیمار و مباپێ دەکات.

ناوەڕاستکارەکەی شازادەکان بە رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی وڵاتەکەی گووت ” هەموو رۆژێک داوا لە دوو هاوڕێیەکەم دەکەم گرێبەستەکەیان نوێ بکەنەوە و رۆژانە کاتێ لە راهێنانەکان یەکتری دەبینین، پرسیاری ئەوەیان لێدەکەم کە ئایا گرێبەستەکەیان نوێ نەکردووەتەوە، چونکە دڵنیام ئەو دوو یاریزانە لە یانەکەمان بەردەوام دەبن “.

ئەم قسانەی ڤێراتی لە کاتێکدایە مباپێ چەند جارێک رەتیکردووەتەوە گرێبەستەکەی نوێ کاتەوە و داهاتووی نێیماریش دیار نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button