ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

ئالابا ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

یاریگا
دەیڤید ئالابا، بەرگریکاری نەمسایی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەیەوێت دوای جێهێشتنی یانەکەی، پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدەوە بکات.

کریستیان فالک لە رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووە، بەرگریکارەکەی باڤارییەکان پێش ئەوەی پەیوەندی بەم یانەیەوە بکا، ئارەزووی ئەوەی هەبوو درێسی شاهانەکان بپۆشێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات.

ئالابا هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت و ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە وەرزی داهاتوو دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button