ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

ئالۆگۆریەکی مێژوویی لە نێوان مانچێستەر یونایتد و یۆڤێنتۆس بەڕێوەیە

یاریگا
دوای ئەوەی مینۆ رایۆلا بەرێوەبەری کارەکانی پۆل پۆگبا یاریزانی فەڕەنسی یانەی مانچێستەر یونایتد رایگەیاند ئەو یاریزانە دڵخۆش نیە لە یانەکەی، چاوەڕێ دەکرێت گۆڕینەوەیەکی مێژوویی بەم یاریزانە بکرێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە، خانمە پیرەکە بۆ ئەوەی لە موچە خەیاڵیەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ رزگاری بێت، ئامادەیە ئەو یاریزانە پێشکەش بە شەیتانە سوورەکان بکات، لە بەرامبەردا ناوەڕاستکاری فەڕەنسی ئەو یانەیە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو ئالوگۆڕیەکە بکرێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە هەردوو یانە بەم پرۆژەیە رازین، تەنها رەزامەندی ئەو دوو یاریزانەیان پێویستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button