ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

پۆڵ سکۆڵز لەسەر گۆڵی سێیەمی لایپزیگ هاڕەی بە داڤید دی خیا کرد!

یاریگا- پۆڵ سکۆڵزی ئەستێرەی پێشووتری مانچستەر یونایتد گۆڵی سێیەمی لایپزیگ لە دژی مان یو بە تاوانی داڤید دی خیا دەزانێت.

لە دوای یارییەکە، سکۆڵز لە شرۆڤاکانیدا بۆ BT SPORT گوتی: “لە گۆڵی سێیەمدا دی خیا بوێریی نەبوو. لەوە دەترسا خۆی تووشی پێکان ببێ. ئەو تۆپ ناردنەی لایپزیگ هەرگیز نەدەبوو بگاتە ناو بۆکس بەو شێوەیە. تۆ وەک گۆڵپارێزێک وەرە دەرەوە تا دەتوانی خۆت زەبەلاح پیشان بدە. خۆ ڕەنگە دەموچاوت بریندار ببێ، ڕەنگە تووشێ پێکران ببیت، بەڵام دی خیا پشتی لە یاریزانەکەی لایپزیگ کرد و خۆی بچووکتر کردەوە کە ئەوەش تاوانە بۆ گۆڵپارێزێکی بە ئەزموون.”

دوو گۆڵی گەڕانەوەی درەنگوەختی برونۆ فێرناندێز و پۆڵ بۆگبا دادی مانچسەری نەدا تا خۆیان بگەیەننە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ و لە دەرگایەکی بچووکەوە گواستیانەوە بۆ یۆرۆپالیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button