چامپیۆنزلیگ

“تەنانەت تیمی دوومی مان سیتی لە توانایدایە چامپیۆنلیگ بباتەو”

یاریگا- ڕاهێنەری مارسێلیا باس لە توانای مان سیتی دەکات لەسەر کێبڕکێکردنی چامپیۆنزلیگ و بە شێوەیەک زێدەڕۆیی دەکات لە پیشاندانی ئاست و شیانی ڕکابەرە ئینگلیزییەکە کە ئەمشەو دەبنە میوانیان.

لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش ئەو یارییە، ڤێلاس بۆواشی پوتوگالی و ڕاهێنەری یانەی مارسێلیای فەڕەنسی گوتی: “مان سیتی بە ڕادەیەک بەهێزن کە تیمی دووەمیشیان لە توانایاندایە چامپیۆنزلیگ بباتەوە.”

قسەکانی بۆواش لە کاتێکدایە کە سیتیزنس گەشتنی بە قۆناغی 16ی مسۆگەر کردووه و ئەگەری زۆرە پیپ گواردیۆلا پشوو بە زۆرێک لە یاریزانه سەرەکیەکانی بدات بۆ پارێزگاریی لێکردنیان بۆ ڕکابەرییەکانی پریمەرلیگ. هەرچی مارسێلیاشە، پێشتر هیچ هیوایەکی نەماوە و لە کۆتا ڕیزبەندی کۆمەڵەکەی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button