ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

دەرچوون لە چامپیۆنزلیگ کارەساتێکی گەورەی بۆ ریال مەدرید بە دواوە دێت

یاریگا
ریال مەدرید لە دوایین یاریی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی بورووسیا مونشن گلادباخی ئەڵمانی دەبێتەوە و بێجگە لە بردنەوە، چارەنوسیان دەکەوێتە مەترسیەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە ئەگەر بێتو مێرنگی هەر لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ دەربکرێت، تووشی زیانێکی گەورەیی دارایی دەبنەوە، بۆیە بێجگە لە ئەنجامەکانیان ئەم یارییە لە رووی داراییەوە گرنگیەکی زۆری بۆ ئەو یانەیە هەیە و دوایین جاریش کە وەرزی رابردوو بوو ئەوان تاوەکو قۆناخی 16 سەرکەوتن و 85 ملیۆن یۆرۆ داهاتیان هەبوو.

ریال مەدرید لە مێژووی چامپیۆنزلیگ هەرگیز لە قۆناخی کۆمەڵەکانەوە ماڵئاوایی نەکردووە و لەوانەیە ئەمجارەیان بۆ یەکەمجار ئەم مێژوویە بنوسنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button