ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێکی دیکەی ریال مەدرید تووشی پێکان بوو

یاریگا
لوکا یۆڤیچ، هێرشبەری سڕبی یانەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، دوای چاکبونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشی پێکان بوو.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی نزیک لە یانە مەدریدیەکە بڵاویکردووە پاش ئەوە هێرشبەری سڕبی شاهانەکان لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، دوو رۆژ لەمەوبەر پەتاکەی تێپەڕاند و دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە، بەڵام ئەمڕۆ لە ماسولکەکانی قاچی تووشی پێکان بوو.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووە یۆڤیچ بە هۆی ئەم پێکانەکەی نزیکەی 10 بۆ 15 رۆژ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button