ئاسیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەکی تورکی ٩٠٪ دڵنیان ئۆزیل پەیوەندییان پێوەدەکات

یاریگا-یانەی فینارباهچەی تورکی هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بۆ گواستنەوەی مەسوت ئۆزیل لە گواستنەوەی زستانەدا.

کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ گواستنەوەی زستانە و ئەوە  یەکلابووەتەوە ئۆزیل ئارسناڵ جێدەهێڵێت، مورات زورلو ئەندامی کۆنگرێسی شاری فینارباهچە بۆ سپۆرت دیجیتاڵێ وتی “سەرچاوەیەکی زۆر بەهێزی ناو یانەی فینارباهچە پێی راگەیاندووم ئۆزیل دەگاتە تورکیا و پەیوەندیمان پێوەدەکات لە ماوەی یەک ماندا. بەڕێژەی ٩٠٪ دڵنیایین لە گواستنەوەکە”.

مەسوت لەم وەرزەدا  هیچ یارییەکی بۆ ئارسناڵ ئەنجام نەداوە بەهۆی سڕکردنی لەلایەن میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەکە ، لە کاتێکدا خاوەنی بەرزترین موچەیە لە گەنەرز بە ٣٥٠ هەزار پاوەندی هەفتانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button