ئیسپانیا

ئەو یاریانەی كە دیمبلی ناتوانێت تێیدا بەشداری بكات

یاریگا- ڕادیۆی ” كادینا سێر ”ی ئیسپانی ماوەی دووركەوتنەوەی عوسمان دیمبلی یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە یاریگاكان ئاشكراكرد.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانە كەتەلۆنییەكە پێكانی یاریزانە فەڕەنسیەكەیان ڕاگەیاند.

لەگەڵ ئەوەشدا كادینا سێر ماوەی دووركەوتنەوەكەی كە لانی كەم دوو بۆ سێ هەفتە دووردەكەوێتەوە و ئەو یاریانەی ناتوانێت تێیدا بەشداری بكات ئاشكرایكردووە.

ئەو یاریانەی كە دیمبلی ناتوانێت بەشداری بكات:

– یوڤێنتوس
– لیڤانتی
– ڕیاڵ سۆسیداد
– ڤالینسیا
– بەلەد وەلید

وا چاوەڕوان دەكرێت دیمبلی لە یاری بەرامبەر ئیبار كە لە 29/12 بەڕێوە دەچێت بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button