ئیسپانیا

فەرمی: عوسمان دێمبڵی تووشی پێکان بوو

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا تۆزێ پێش ئێستا بە فەرمی پێکانی عوسمان دێمبڵی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بارسا بڵاوی کردۆتەوە کە یاریزانە فەڕەنسیەکە دووچاری کرژبوون هاتووە لە ماسوولکەکانی ڕانیدا.

دێمبڵێ شەوی ڕابردوو بەرامبەر یانەی قادش وەک یاریزانی یەدەک هاتە یاریگا و بەشداری 12هـەمین یاری کرد لەم ساڵەیدا.

ئەگەرچی بلاوگرانا هێشتا بە فەرمی وادەی دوورکەوتنەوەکەی ڕانەگەیانده، بەڵام ئەستەمه عوسمان ڕۆژی سێشەممە بەرامبەر یوڤێنتوس ئامادە بێت لە کۆتا گەڕی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button