ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید لە یەک رۆژ دوو یاریی لە سێڤییا بردەوە

یاریگا
تیپی پیاوان و خانمانی ریال مەدرید لە یەک رۆژدا توانیان بردنەوە بەرامبەر تیپەکانی پیاوانی و خانمانی سێڤییا بەدەست بێنن.

ئەمڕۆ لە هەفتەی یازدەی لالیگای ئیسپانیا ریال مەدرید لەسەر ئاستی تیپی پیاوان بووە میوانی سێڤییا و توانیان یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام ببەنەوە و پێشترین تیپەکانی خانمانی هەردوو یانە لە هەمان رۆژدا رووبەڕووی یەکتری بونەوە و شاهانەکان توانیان یارییەکە بە ئەنجامی 5-2 لە رکابەرەکەیان ببنەوە.

تیپەکەی زیدانی راهێنەر بەم بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی لەم وەرزەدا گەیاندە 20 خاڵ و لە بەرامبەردا تیپی خانمانیش کۆی خاڵەکانیان گەیاندە 19 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button