ئیسپانیا

سەرۆكی كاتی بارسێلۆنا تێبینیەكانی لە بارەی فرۆشتنی میسی ڕووندەكاتەوە

یاریگا- كارلیس تۆسكێتس ، سەرۆكی كاتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی تێبینیەكانی خۆی لە بارەی فرۆشتنی ئەفسانەی یانەكە لیۆنێل میسی ڕووندەكاتەوە.

پێشتر تۆسكێتس ووتبووی پێی ناخۆش نیە میسی بفرۆشێت ، ئەمەش بووەتە هۆی شەپۆلێكی گەورەی ناڕەزایی هاندەرانی بلاوگرانا.

لە وەڵامی ئەو ڕەخنانەدا ووتی: نەمووتوە لیۆنێل میسی دەفرۆشم، ووتم ڕۆشتنی ئەو لە ڕووی ئابوریەوە سوودی زۆر باشی بۆ یانەكە دەبێت.

هەروەها ووتیشی: ئەگەر پێوویست بكات بۆ كومان ڕووندەكەمەوە كە قسەكانی منیان بە هەلە لێكداوەتەوە،ئامادەشم لەگەل میسی بدوێم و ڕوونیبكەمەوە.

لەكۆتایشدا ووتی: بێگومان ئەوەی یانەكە لە پشتی میسیەوە دەستی دەكەوێت قەرەبووی ئەو قەیرانە داراییە دەكات كە یانەكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە پێیدا دەڕوات و هەروەها نابێت بارسێلۆنا تەنها پشت بە یەك ناو ببەستێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button