ئیسپانیا

لیستی یاریزانەكانی ڕیال مەدرید بۆ یاریەكەی سێڤییا

یاریگا- زەینەدین زەیدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بۆ یاریەكەی بەرامبەر سێڤییا بڵاوكردەوە.

ڕیاڵ مەدرید یاریەكی سەختی لە پێشە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر سێڤییا لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دوانزەیەمی خولی ئیسپانی.

لە لیستەكەدا ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا دەبیندرێت كە پێكان بوو گەڕاوەتەوە و هەریەك لە ڕامۆس و كارڤاخال و ڤالڤێردی و هازارد و دیاز و یۆڤیچ لە لیستەكەدا نابیندرێن.

لیستی یاریزانەكانی ڕیال مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سێڤییا.

كۆرتوا ، لۆنین ، ئەلتۆبی ، میلیتاو ، ڤاران ، میندی ، ناچۆ ، مارسێلۆ ، ئۆدریۆزۆلا ، كاسیمیرۆ ، كرۆس ، مۆدریچ ، ئیسكۆ ، ئۆدیگارد ، بنزیما ، ڤینیسیۆس ، ئەسینسیۆ ، ڤاسكێز ، ڕۆدریگۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button