
یاریگا–
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی سێریائەی ئیتاڵیا دەست نیشانکرا.
ماڵپەری فەرمی سێریائەی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە هێرشبەری خانمە پیرەکە توانی ناسناوی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولەکەیان بەدەست بێنێت، ئەو یاریزانە لەو مانگەدا لەگەڵ یانەکەی بەشداری پێنج یاریی کرد و توانی پێنج گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات و بریارە پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر تۆرینۆ ناسناوەکەی پێشکەش بکرێت.
رۆناڵدۆی 35 ساڵ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە کۆی 9 یاریی بەشداری پێنج یاریی کردووە و 8 گۆڵیشی تۆمار کردووە.