ئیسپانیا

لاپۆرتا باس لە ئەگەری گەڕانەوەی نەیمار و هێنانی چاڤی وەك ڕاهێنەر دەكات

یاریگا- خوان لاپۆرتا کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا ، ڕای خۆی لەسەر هێنانی چاڤی هێرناندێز بۆ ڕاهێنەری یانەكە و گەڕانەوەی نەیمار بۆ یاەكە دەربڕی.

جۆزێپ ماریا بارتۆمیو دەستلەکارکێشانەوەی خۆی وەک سەرۆکی بارسێلۆنا ڕاگەیاند و ئێستا یانەکە لەلایەن سەڕۆكێكی کاتییەوە بەڕێوەدەبرێت و لاپۆرتا کە پێشتر سەرۆک بوو دووبارە خۆی کاندید کردەوە .

خوان لاپۆرتا لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی 2003 دا دەستی بەکارەکانی کردو ساڵی 2010 کۆتایی هات ، لە ماوەی ئەو حەوت ساڵەدا چەندین نازناوی بەدەستهێنا.

لە چاوپێكەوتنێكیدا كە ڕادیۆی كادینا كۆپی بڵاویكردووەتەوە سەبارەت بە چاڤی ووتی: پڕۆژەی وەرزشی خۆم هەیە كە دەیزانم و باسی ناكەم، ئەگەر ڕاهێنەری هیچ یانەیەك نەبێت و ئازاد بێت كێشەم نیە كە قسەی لەگەڵ بكەم.

سەبارەت بە گرێبەستی نەیمار ووتی: لیۆنێل میسی شوێنێكی خۆگۆڕینی دەوێت كە خۆشی بۆ بهێنێت ، بارسێلۆنا پێوویستی بە ڕۆحی یانەكەیە لە ژووری خۆگۆڕینەوە،من سەرۆكی بارسێلۆنا بووم نامەوێت هیچ ناوێك بهێنم و بیڵێم بۆ گرێبەستكردن كە یانەكە تێكبدات لە كاتێكی هەستیاردا.

بابەتی زیاتر

Back to top button