ئه‌مریکاگرنگترین

پێلێ: با مردنی ماڕادۆنا ببێتە هۆکارێک زیاتر یەکمان خۆشبوێت

یاریگا-پێلی داوا دەکات مردنی ماڕادۆنای هاوڕێی ببێتە سەرەتایەک تاوەکو چێژ لەتواناکانی بەرامبەرەکانمان وەربگرین لەبری بەراورکردن و زیاتر یەکمان خۆشبوێت.

بەدرێژایی ژیانی وەرزشییان بەردەوام گەنگەشەی بەراورکردنی پێلێ و ماڕادۆنا لە ئاردابووە، هاوشێوەی ئەوەی لە نێوان رۆناڵدۆ و مێسی دەکرێت بەڵام پێلێ کە تەمەنی گەیشتووەتە ٨٠ ساڵ، پاش هەفتەیەک لە مەرگی ماڕادۆنا پەیامێکی نوێی بۆ دیێگۆ بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “کەسانێکی زۆر ئارەزوویان ئەوەبوو بەراوردمان بکەن، بەڵام تۆ بلیمەتێک بوویت کە جیهانت رووناککردەوە، جادووگەرێک بوویت بە تۆپەوە، ئەفسانەیەکی راستەقینە و لە سەروو هەمووییەوە هاوڕێیەکی گەورە بوویت و بەدڵێکی مەزنەوە. ئەمڕۆ تێدەگەم لەوەی جیهان شوێنێکی زۆر باشتر دەبوو ئەگەر لەبری بەراوردکردن، چێژ لە بەرامبەرەکانمان وەربگرین و زیاتر یەکترمان خۆشبوێت. مردنە لە ناکاوەکەت نەیهێشت رووبەروو ماڵئاواییت لێبکەم بەڵام تەنیا دەڵێم خۆشم دەوێیت دیێگۆ”.

مەرگی ماڕادۆنا شەپۆلێکی گەورەی کاردانەوە و خۆشەویستی و رێزگرتنی بەدوای خۆیدا هێنا بۆ ئەفسانە ئەرژەنتینییەکە پاش ئەوەی بە نۆبەی دڵ لە ماڵەکەیدا کۆچی دوایی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button