ئەڵمانیائیسپانیائینگلتەرابازاری گواستنەوەگرنگترین

خه‌یمس ڕۆدریگز وه‌ڵامی گرێبه‌سته‌که‌ی ئارسیناڵی دایه‌وه‌

یاریگا-دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی هاته‌ سه‌رهێڵ بۆ کڕینی یاریزانی کۆڵۆمبی خامێس ڕۆدریگز، ناوبراو ڕایگه‌یاند ده‌یه‌وێت له‌ بایرن بمێنێته‌وه‌ و ڕوو له‌ ئارسیناڵ ناکات.

یاریزانه‌ ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵانیه‌که‌ له‌ ئێستادا به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی بایرن میونشن ئه‌نجام ده‌دات، له‌کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ش ماوه‌ی خواستنه‌که‌ی کۆتایی دێت، به‌پێی ده‌نگۆکانیش یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌که‌ نایه‌وێت گرێبه‌سته‌که‌ی خه‌یمس نوێبکاته‌وه‌ و ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی.

ئه‌ستێره‌که‌ی هه‌ڵبژارده‌ی کۆڵۆمبیا ماوه‌ی وه‌رز و نیوێکه‌ به‌درێسی بایرن یاری ده‌کات، له‌کۆی ئه‌نجامدانی ٥١ یاریش ١١ گۆڵی بۆ باڤاریه‌کان تۆمارکردووه‌.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close