چامپیۆنزلیگ

پێش شاختار تەنها دوو یانەی دیكە توانیویانە یاری چوون و هاتن لە ڕیاڵ مەدرید ببەنەوە

یاریگا- لە ڕووداوێكی چاوەڕوان نەكراودا شاختار توانی لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە میانەی یاریەكانی گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

شكستەكەی دوێنێی ڕیاڵ دووەم شكستە لە دوو یاری هاتن و چوون بەرامبەر شاختار و یانە ئۆكرانیەكە توانی شەش خاڵ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید كۆبكاتەوە.

شاختار یەكەم یانە نیە كە لە پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەكاندا هەردوو یاری چوون و هاتن لە مێرینگی بباتەوە، بەڵكو پێشتر دوو یانە توانیویانە ئەو كارە ئەنجام بدەن.

لە وەرزی 2008/09 ڕیاڵ مەدرید هەردوو یاری بە یوڤێنتوس دۆڕا و لە وەرزی 2018/19 یانە شاهانەكە هەردوو یاری چوون و هاتن بە سیسكا مۆسكۆ شكستیهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button