ئه‌وروپا

پەیامێكی كاریگەری ڕۆناڵدۆ بۆ مردنی مارادۆنا

یاریگا- ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و سەرۆكی ئێستای یانەی بەلەد وەلید پەیامێكی كاریگەری سەبارەت بە كۆچی دوایی ئەفسانەی تۆپی پێ و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا نارد.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: هەموو كەس ژیانی خۆی دەژی و ئازادە ناكرێت كەس بۆ ئەوە دادگایی بكرێت كە چی دەكات و چی دەخوات.

هەروەها ووتیشی: مردنی مارادۆنا كاریگەریەكی گەورەی لەسەری درووستكردم ولە خەمێكی گەورەدا بووم، چونكە ئەو كەسێكی نزیك وسەرسوڕهێنەر و نایاب و ڕووخۆش بوو كە هەمووانی خۆشدەویست، میراتێكی سەرسوڕهێنەری بۆ جێهێشتین، بۆیە لەدەستدانی خەمێكی گەورەیە بۆمان.

هەروەها سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی بۆ ئەو ئیلهامەی لەلایەن مارادۆناوە پێی بەخشراوە.

مارادۆنا ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە تەمەنی 60 ساڵیدا بەهۆی جەڵدەی دڵەوە گیانی لەدەستدا .

بابەتی زیاتر

Back to top button