ئیتاڵیا

کوڕەکەی مارادۆنا لە راهێنەرایەتی پۆمپێی دەرکرا

یانەی پۆمپێ کە لە خولی پلە پێنجی ئیتاڵیا یاری دەکات  دوورخستنەوەی  دیێگۆ جونیۆری کوڕی دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنای راگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا پۆمپێ دەڵێت

لە دڵەوە سوپاسی دەکەین کە هاوبەشی گەشتەکەمان بوو تا ئێستا.هیوای بەختێکی باشی بۆ دەخوازین لە ژیانی کەسی و پیشەگەری خۆی دا . بەمزووانە ناوی راهێنەری نوێ رادەگەیەنین.

جونیۆر لە ئیتاڵیا ژیاوە و  هەوڵێکی زۆریدا دوای شوێن پێی باوکی بکەوێت و لە 2005 ـەوە دەستی بە یاریکردن کرد لە یانەی سێرڤیا بەڵام کاروانەکەی لە یانە ىچووکەکاندا مایەوە و نەیتوانی یاری بۆ هیچ یانەیەکی پلە یەک بکات. وە کاروانی راهێنەرایەتیشی تا ئێستا بەرەو هەڵدێڕ دەڕوات.

بابەتی زیاتر

Back to top button