ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

کومان هۆکاری بانگهێشت نەکردنی میسی ئاشکرا دەکات

یاریگا
رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لیستی ناوی یاریزانەکانی بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر فرینڤارۆس لە چامپیۆنزلیگ بڵاوکردەوە و میسی بانگهێشت نەکردووە.

راهێنەرە هۆڵەندیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە هۆکاری بانگهێشت نەکردنی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی باس کرد و گووتی ” ئەنجامی ئەم یارییە کاریگەری لەسەر ئێمە نابێت و لە داهاتوو زۆر یاریی چارەنوسازمان لە پێشە و لیۆ زیاتر پێویستی بە پشوو هەیە و بەمهۆیەوە بریارماندا بانگهێشتی نەکەین “.

کومان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتیشی رۆژێک دوای یارییەکەش پشوومان بە میسی داوە و دواتر دەگەڕێتەوە و بەشداری راهێنان و یارییەکان دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button