فه‌ره‌نسا

کاڤانی داوای لێبووردن دەکات لە بەرامبەر ستۆریەکەی ئینستاگرام

یاریگا – ئیدیسن کاڤانی داوای لێبووردن دەکات بەهۆی ئەو ستۆریەی ئینستاگرامەکەی کەوا وەک سوکایەتیەک سەیرکرا و دووپاتی کردەوە کە هیچ نیازێکی خراپی نەبووە لە ستۆریەکەیدا.

کاڤانی بەشێکی گرینگی سەرکەوتنەکەیان بوو بەرامبەر ساوتهامپتن، کاتێک دوو گۆڵی کرد و گۆڵێکیشی درووستکرد. بەڵام دوای یاریەکە کەوتە کێشەیەکی زۆرەوە بەهۆی پۆستێکی ئینستاگرامی کە هەرزوو سڕایەوە. لە پۆستەکەیدا کاڤانی ووشەیەکی ئیسپانی بەکارهێنابوو کە وەک ووشەیەکی ڕەگەزپەرستی لێکدانەوەی بۆ دەکرێت کاتێک سوپاسی هاوڕێیەکی کرد.

یەکێتی تۆپی پێی خولەکەش ڕۆژی دووشەممە لەم باسە ئاگادارکراونەتەوە و دەکرێ سزایەکیش بەسەر کاڤانی بسەپێنن، کاڤانیش دوای چەند کاتژمێرێک داوای لێبووردنی کرد و لە پەیامێکدا ڕایگەیاند:

ئەو پەیامەی دوای یاریەکەی ڕۆژی یەکشەممە پۆستم کرد تەنها سوپاسگوزاریەکی دڵسۆزانە بوو بۆ هاوڕێیەکم کە پیرۆزبایی لێکردبووم دوای یاریەکە. هەرگیز نەمویستووە بێڕێزی بەرامبەر کەس بکەم و بەهەموو جۆرێک دژی ڕەگەزپەرستیم. هەربۆیەش دەمەوێ داوای لێبووردن بکەم لە بەرامبەر ئەمەدا.

شایانی باسە دوای کاڤانی، یانەی مانچستەر یونایتدیش لە بەیاننامەیەکدا پشتگیری خۆیان بۆ یاریزانی ناوبراو دووپاتکردەوە و ڕایانگەیاند کە ناوبراو هیچ نیازێکی خراپی نەبووە لە ستۆریەکەیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button