ئه‌وروپا

كاڤانی سەبارەت بە هاوڕێیەتی لەگەڵ نەیمار: ئێمە تەنها لە ناو یاریگا هاوڕێ بووین

یاریگا: ئیدینسۆن كاڤانی ، هێرشبەری یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی باس لە پەیوەندی نێوان خۆی و نەیمار دەكات كاتێك لە پاریس سان جێرمان بووە.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ تۆڕی ESPN هێرشبەرە نوێیەكەی شەیتانە سورەكان ووتی: بۆ جاری یەكەم كە ڕووبەڕووی یەك بووینەوە لە یاری لیۆن بوو، تەنها ئەو جاڕە بوو كە ناخۆشی كەوتە نێوانمان.

هەروەها ووتیشی: لە ژووری خۆگۆڕین پێوویست ناكات هاوڕێ و برا بین.

هێرشبەرەكەی پێشووی پاریس ووتیشی: گرنگ نیە چی ڕوودەدات لە ناو یاریگا هەرچۆن بێت دەبێت هاوڕێ و برا بین و یەكتری بپارێزین ،بەڵام لە ژووری خۆگۆڕین پێوویست بەوە ناكات هاوڕێ بیت و لەگەڵ هەمووان قسە بكەیت، تەنها گرنگ ناو یاریگایە، هەركەسێك بیر و ڕای خۆی جیاوازە.

بابەتی زیاتر

Back to top button