ئه‌وروپا

كاڤانی: لەبەر ئەو هۆكارە بیرم لە وازهێنانم لە یاریكردن كردەوە

یاریگا: ئیدینسۆن كاڤانی ، هێرشبەری نوێی یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی ئاشكرایكرد كەوا هاوینی ڕابردوو بیری لە وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ كردەوە بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردوودا هێرشبەرەكەی پێشووی پاریس سان جێرمان تووشی ڤایرۆسەكە بوو.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا هێرشبەرە ئۆرۆگوایەكە ووتی: بۆ من تەندروستی خێزانەكەم لە پلەی یەكەمە، بیرم لەوە كردەوە بەیەكجاری واز لە تۆپی پێ بهێنم، دوای ئەو نەخۆشیەی ماوەی ڕابردوو تووش بووین.

سەبارەت بە پەیوەندیكردنی بە شەیتانە سورەكانەوە گۆڵكارە 33 ساڵانەكە ووتی: لەگەل دیگۆ فۆرلان قسەم كرد كە لەگەڵ مانچستەر یۆنایتد ئاستی تەواو بەرز بوویەوە، دڵخۆشم بە پەیوەندیكردنم بە یانە نوێیەكەمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button