ئیسپانیا

سیتێین سکاڵای یاسایی دژی بارسێلۆنا تۆمارکرد

یاریگا-کیکی سیتیێن راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا بەفەرمی یانە کاتالۆنییەکەی داوەتە دادگا بەهۆی شکاندنی گرێبەستی نێوانیان.

رادیۆی کاتالۆنیا ئاشکرایکردووە، سیتیێن لەرێگەی پارێزەرەکەیەوە سکاڵایەکی بەرزکردووەتەوە بەهۆی ئەوەی بارسا ئەو بڕە پارەی پێنەداوە کە لەسەری رێککەوتبوون لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێوانیان.

ئەو بڕە پارەیەی بۆردی ئێستای بارسا رەزامەندی لەسەرداوە کەمترە لەوەی سیتیێن لەگەڵ سەرۆکی پێشووی یانەکە بارتۆمیو لەسەری رێککەوتبوون، هەربۆیە ناوبراو پێراگەیاندوون کە دواین سەنتی ئەو پارەیەی دەوێت و لە هیچی خۆشنابێت.

دوور لە هەموو چاوەڕوانییەک، بارسا لە مانگی یەکی ئەمساڵدا سیتیێنی وەکو راهێنەر دەستنیشانکرد لە کاتێکدا ئەو راهێنەرە وازی لە کارکردن هێنابوو،دوای هەشت مانگ لە کارەکەی دوورخرایەوە پاش شکستی بارسا بە ئەنجامی ٨-٢ بەرامبەر بایەرن میونشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button