ئه‌مریکائیسپانیا

کەناڵێکی ئیسپانی وێنەیەکی بڵاوکردووە گوایە لە ئاسمان شێوەی یاریزانێک درچووە

یاریگا
کەناڵی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە گوایە لەم وێنەیەدا کە هەور بە ئاسمانەوە دیارە، شێوەی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئەفسانەی کۆچکردووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا دەرچووە.

ئەم وێنەیە کاردانەوەیەکی زۆری لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان هەبووە و زۆربەی خەڵک ئەم شتەیان پێ راستە و وێنەکەیان بڵاوکردووەتەوە و گرنگیەکی زۆریان پێداوە.

مارادۆنا چوار شەممەی هەفتەی رابردوو بە هۆی جەڵتەی دڵ لە تەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button