ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ یاریی داهاتوو بڵاوکرایەوە

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدرید لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی بۆ یاریی داهاتوو بڵاوکردەوە.

ماڵپەری فەرمی شاهانەکان ئەو لیستەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری یانەکەیان بۆ یاریی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ بانگهێشت کراون، کەریم بێنزێما بەشداری یارییەکە دەکات، لە بەرامبەردا رامۆس، کارڤاخال، ئۆدریۆزۆلا، هازارد، ڤالڤێردی و لوکا یۆڤیچ بانگهێشتی یارییەکە نەکراون و بەشداری ناکەن.

ریال مەدرید سێ شەممەی داهاتوو لە گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی شاختاری ئۆکراینی.

بابەتی زیاتر

Back to top button