ئیسپانیا

لە ئامارێکی خراپدا کۆرتوا پێشەنگی گۆڵپارێزانی لالیگایە

یاریگا- تیبۆ کۆرتوا له سەرووی سەرجەم گۆڵپارێزانی خولی ئیسپانی دێت لە تۆمارکردنی ژمارەیەکی نەرێنیدا.

شەوی ڕابردوو بە هۆی هەڵەیەکی کۆرتوا ئالاڤێس گۆڵی دووەمیان له ڕیاڵ مەدرید تۆمار کرد و کارەکەیان لە زینەدین زیدان ئاڵۆزتر کرد.

بە گوێرەی پێگەی سکواکا بۆ ئامار و داتاکان، گۆڵپارێزە بەلجیکیەکە لە دەستپێکی وەرزدا لە لالیگا تا ئێستا دوو جار بەهۆی هەڵەکانییەوە تۆڕی مێرەنگی هەژێنراوە کە ئەوەش هیچ گۆڵپارێزێک دیکەی خولەکە ئەنجامی نەداوە لەوەتەی دەستپێکردنەوەی چاپی کۆتایی خولی ئیسپانی لەوەتەی مانگی حوزەیرانی 2020.

ڕیاڵ لە کۆتا خولەکەکاندا گۆڵێکی له ڕێی کاسیمێرۆوە تۆمار کرد، بەڵام بەس نەبوو بۆ ئەنجامەکە و یارییەکەی 1-2 بە ئالاڤێس دۆڕاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button