ئه‌وروپائیتاڵیا

دیبالا مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

یاریگا
پاولۆ دیبالا، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی ئامادەیە بە زیاد کردنی موچەکەی، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

کالچۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووە کە هەردوولا ماوەیەکە گفتوگۆکانیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە دەست پێکردووە، بەڵام یاریزانەکەی تانگۆ داوای موچەی ساڵانە 15 ملیۆن یۆرۆ دەکات و خانمە پیرەکەش ئامادەنیە لە 10 هەزار یۆرۆ زیاتری پێ بدات، بۆیە پێشبینی دەکرێت سەرەتای ساڵی داهاتوو هەموو شتێک یەکلایی بکرێتەوە.

دیبالا هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤێنتوس کۆتایی دێت و کارگێری ئەو یانەیەش نایانەوێت بە ئاسانی دەستبەرداری بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button