چامپیۆنزلیگ

لیڤاندۆڤسكی ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆماركرد

یاریگا- ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دوای تۆماركردنی گۆڵێك لە یاریەكەی دوێنێ ژمارەیەكی پێوانەیی لە پاڵەوانیەتیەكەدا تۆماركرد.

بایرن میونشن توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سالزبۆرگ بباتەوە و توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە گۆڵكارەكەی باڤاری بوو بە سێیەم گۆڵكاری مێژووی چامپیۆنسلیگ و كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ ڕائول گۆنزالیز بە71 گۆڵ یەكسان كردەوە.

شایەنی باسە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دێت بە تۆماركردنی 131 گۆڵ و لە دوای ئەویش لیۆنێل میسی دێت بە تۆماركردنی 118 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button