ئیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

لە یارییەکی سێریائەی مانچستەر دەیەوێت بە تیرێک دوو نیشان بشکێنێت

یاریگانێت- یەکشەممەی داهاتوو مانچستەر یونایتد چاودێرانی خۆیان دەنێرن بۆ ئامادەبوون و لە نزیکەوە تەماشاکردنی یاری نێوان ناپۆلی و کالیاری لە میانی یارییەکانی خولی ئیتاڵیی.

مانچستەر ماوەیەکی زۆرە کالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاری ناپۆلی کردۆتە ئامانج و وا دیارە لەمەودوا هەنگاوە کردارییەکانیان بۆ گواستنەوەی سەنگیالییەکە دەست پێدەکەن.

ڕۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرت هەواڵەکەی بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاند کە چاودێرانی مانچستەر لەو یارییە ئامادە دەبن.

ڕاپۆرتەکان لە ئیتاڵیاوە ڕایانگەیاندبوو کە دیلۆرێنتسی سەرۆکی یانەکە داوای 110 ملیۆن پاوەند دەکات بۆ نرخی بەرگریکارەکەیان.

لای خۆشیەوە کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ناپۆلی هەر دوای ئەوە بە توتۆ سپۆرتی ڕاگەیاند کە نرخی ناوبراو 150 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

ئامانجێکتری چاودێرانی مان یو لەو یارییە، لە نزیکەوە بینینی نیکۆلۆ بارێلای ناوەڕاستکاری کالیاریە.

بارێلا بە “پۆڵ سکۆڵز”ی نوێ ناسراوە و بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی هێڵی ناوەندی مانچستەر چاودیری دەکەن، بەتایبەت کاتێک خوان ماتا و هێرێرا و پۆڵ پۆگبا و نزیکن لەوەی ئەم هاوینە شەیتانە سوورەکان جێ بهێڵن، بۆیە یاریزانە 22 ساڵانەکەی کالیاری بە جێگرەوەیەکی باش دەزانن کە هاوکات خواستی یانەکانی ئینتەر، ئارسیناڵ و چێڵسیشی لەسەرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button