چامپیۆنزلیگ

كومان: دەمەوێت بەمشێوەیە بەردەوام بین و لەبەر ئەم هۆكارە گریزمان وەك یاریزانی یەدەگ بەشداری كرد

یاریگا- ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دلخۆشی خۆی دەربڕی بە ئاستی یاریزانەكانی بەرامبەر دینامۆكیێڤ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بارسێلۆنا توانی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە دینامۆكیێڤ بباتەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

شایەنی باسە ئەفسانەی یانەكە لیۆنێل میسی بانگهێشتی یاریەكە نەكرا كە تێیدا بلاوگرانا شانبەشانی یوڤێنتوس خۆیان گەیاندە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای یاریەكە كومان ووتی: ئەوەی كە پێوویست و گرنگ بوو بەدەستمانهێنا ئەویش گەیشتن بوو بە قۆناغی داهاتوو، یاریزانەكانم ئاستێكی بەرز و نایابیان پێشكەش كرد.

هەروەها ووتیشی: لە گێمی دووەم زاڵ بوون بەسەر یاریگادا و بەشێوەی كۆمەڵ یاریمانكرد، هەمووان زۆر بە سەختی کاریان کرد، دەمانەوێت هەموو کات بەم شێوەیە نمایش بکەین، هەموو یاریزانەکان باش دیار بوون.

سەبارەت بە بەشداریكردنی گریزمان بەشێوەی یەدەگ ووتی: یەكێكە لەو یاریزانانەی كە زۆربەی یاریەكان یاری كردووە، لەگەل بەشداریكردنی لەگەل هەڵبژاردەكەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button