ئینگلتەرا

ئارسین ڤینگەر: ئارسیناڵ زۆر شێت بوون کەسێکی وەک منیان کردە ڕاهێنەر!

یاریگا- ئاریسن ڤینگەر بە چەند لێدوانێکی سەرنجڕاکێش دێتەوە نێو باسی میدیاکان و هەوادارنی تۆپی پێ.

لە چاوپێکەونێکیدا لەگەڵ ڕادیۆ bbcی بەریتانی ئەنجامی داوه، ڕاهێنەرە ناودارەکەی پێشووتری ئارسیناڵ ئێستاش لای سەیرە ئەو یانە لەندەنیە ئەویان وەک ڕاهێنەر دەستنیشان کردووه و، بە شێتیان ناو دەبات لەپای ئەوە. وەک دەڵێ: “پێم وایە ئارسیناڵ زۆر شێت بوون کەسێکی وەک منیان کرده ڕاهێنەر چونکە ئەوان یەکێک بوون له کۆنترین یانەکانی ئینگلتەرا. دەستنیشان کردنی کەسێکی تەواو نەناسراو بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنیان، شێت بوون ئەوانه. بەڵام من ئەو تایبەتمەندیەم هەبوو کە بتوانم سوود لە وەها شتێک وەربگرم.”

ئارسین ڤینگەر کە ئێستا لە 71 ساڵەی تەمەنیدایە، ساڵی 1996 پۆستی ڕاهێنەرایەتی تۆپچیەکانی لەندەنی گرتە دەست تاوەکو ساڵی 2018 لەگەڵ ئەو یانەیەدا مایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button