ئیتاڵیاگرنگترین

بەپەلە: زڵاتان هەڕەشە لە فیفپڕۆ و یاری ڤیدۆیی فیفا دەکات

لە پەیامێکی کتوپڕدا زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند مافی کەسێتی ئەو خوراوە لەلایەن سەندیکای یاریزانە پیشەگەرەکانی جیهان و کۆمپانیای “ئی ئەی” دروستکەری یاری ڤیدیۆیی فیفا.

زڵاتان دوێنێ سەرکردایەتی میلانی کرد بۆ بردنەوە لە ناپۆلی و ئەمڕۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و هەڕەشەی لە سەندیکاکە و کۆمپانیای هونەرە ئەلیکترۆنییەکان EA کرد

ئەمە دەقەکەیەتی

کێ رێگەی بە یاری ڤیدیۆیی فیفا داوە ناو و روخساری من بەکاربهێنێت ؟ فیفپرۆ (سەندیکاری یاریزانە پیشەگەرەکانی جیهان)؟ چونکە من ئەندامی ئەو سەندیکایە نیم و بە بێ هیچ زانیارییەکی و رێگەیەکی دروست ئەم کارە کراوە وە بەدڵنیاییەوە . هەرگیز رێگەم بەوە نەداوە من بەکاربهێنن بۆ پارە پەیداکردن. ساڵانێکە کەسانێک ناو و روخساری من بەکاردەهێنن بۆ قازانجکردن  بە بێ هیچ رێککەوتنێک. کاتی ئەوە هاتووە لێکۆڵینەوە لەم باسە بکەم!”.

ئەم وتەیەی ئیبرا لە کاتێکدایە، لەسەر سەرجەم یارییە ڤیدیۆییەکانی فیفا هەمیشە نوسراوە کە ناو و روخساری یاریزانان بە مۆڵەتی فیفا بەکاردەهێندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button