ئیسپانیا

عوسمان دێمبڵی پێکانی هەیە

یاریگا- عوسمان دێمبڵی لە یاریی ڕابردوویاندا بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید دووچاری پێکان هاتووه دوای ئەوەی لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا کاتێک بەر یانیک کاراسکۆ کەوتووە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە یاریزانه فەڕەنسیەکە شانی ئازاری پێگەشتووە و کەوتۆتە ژێر فشارەوە بەڵام بەردەوام بووە تا کۆتا خولەک بەوپێیەی ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەر لای وابووه پێکانەکەی جێی مەترسی نییە.

ئەگەرچی پشکنینەکانیشی بۆ کراوه، بەڵام هێشتا بلاوگرانا بە فەرمی جۆر و ڕادەی پێکانەکەی ڕانەگەیاندووە.

بارسا هەر لەو یارییەدا سێرجی ڕۆبێرتۆ و جێرارد پیکی تووشی پێکران هاتن و بۆ ماوەیەکی زۆر دوور دەکەونەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button