ئامارێک لوکاکۆ پێش مێسی، ڕۆناڵدۆ، لیڤاندۆڤسکی دەخات
یاریگا- ڕۆمیلۆ لوکاکوی بەلجیکی بەدردەوامە لەسەر ئاستە نایابەکەی و تا دێت ژمارەی گۆڵەکانی لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکەشی بەرزتر دەکاتەوە.
گۆڵکارە بەلجیکیەکە لە کۆتا یارییاندا بەرامبەر دانیمارک توانی دوو گۆڵ لە کۆی خوار گۆڵی هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات و خۆیان بگەیەننە کۆتاییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.
بە دوو جار بەسەرکردنەوەی تۆڕی ڕکابەرەکەیان، لوکاکو ژمارەی گۆڵەکانی بە درێسی بەلجیکا بۆ 57 گۆڵ بەرز کردەوە لە تەمەنی 28 ساڵی خۆیدا.
داتا و ئامارەکان لەو بارەیەوە دەردیدەخەن ئەستێرەکانی سەردەم کە ئێستا بەردەوامن لە یاریکردن (جگە لە ئیبراهیمۆڤیچ)، لەو تەمەنەی ناوبراودا ئەوەنده گۆڵیان تۆمار نەکردووە بە درێسی هەڵژادەکانیانەوە، بەم شێوەیە:
– تا تەمەنی 28 ساڵیان
– ڕۆمیلۆ لوکاکۆ: 57 گۆڵ [گۆڵکاری مێژوویی بەلجیکایە]
لیۆنێل مێسی: 46 گۆڵ [ئێستا خاوەنی 68 گۆڵە]
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: 37 گۆڵ [ئێستا خاوەنی 102 گۆڵە]
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی: 35 گۆڵ [خاوەنی 63 گۆڵە بۆ پۆڵەندا]
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ: 22 گۆڵ [62 گۆڵی هەیە]