ئه‌مریکا

جارێکیتریش مێسی گرێکوێرەی پیرۆی بۆ نەکرایەوە

یاریگا- بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی بوو بە میوانی پیرۆ و خاوەن ماڵیان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام تووشی شکست کرد.

دوو گۆڵەکەی تانگۆ هەر لە گێمی یەکەمدا لەلایەن نیکۆلاس گۆنزالیس و لاوتارۆ مارتینێزەوە تۆمار کران و پیرۆڤییەکان جارێکیتر نەیانهێشتەوە مێسی سەردانی تۆڕی گۆڵەکەیان بکات.

ئەو یارییە، شەشەمین ڕووبەڕوو بوونەوە بۆ مێسی لە میانی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور کە ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە شکست بهێنێت لە تۆمار کردنی گۆڵ بەرابمەر هەڵژاردەی پیرۆ.

لیۆ و هاوڕێکانی بە 10 خاڵ لە دوای چوار گەڕی یارییەکان، پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکان بە دوو خاڵ کەمتر لە بەڕازیلی پێشەنگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button