ئه‌وروپائینگلتەرا

ئەگوێرۆ ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە

یاریگا
سێرخیۆ ئەگوێرۆ، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی مانچێستەر سیتی ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

خۆزێ ئالڤارێز لە کەناڵی ئێلچرینگیتۆ ئاشکرای کردووە کە گۆڵکارە مێژووییەکەی ستیزن نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و ئامانجی ئەوەیە کە بۆ وەرزی داهاتوو بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا بکات و لەگەڵ لیۆنێل میسی هاونیشتیمانی یاریی بکات، بۆیە کارگێری بلاوگرانا لە ئێستاوە دەیەوێت گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەو یاریزانە دەست پێ بکات.

ئەگوێرۆ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی کۆتایی دێت و لە سەرەتای ساڵی نوێ دەتوانێت بە فەرمی گفتوگۆکانی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە دەست پێ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button