ئیسپانیائینگڵته‌را

خافێر تیباس ترسی هەیە ئەم یانە ئینگلیزیە مێسی بگوازنەوە!

یاریگا- خافێر تیباس، سەرۆکی لالیگای ئیسپانی بە ئاشکرا ترسی خۆی خستە ڕوو کە مان سیتی لە هەوڵەکانی بەردەوامبێت و دەرەنجام لیۆنێل مێسی بگوازنەوە.

ترسی ناوبراو لە داراییە بەهێزەکەی سیتیزنسە و بەتایبەت بەوەی بە پێشێلی یاساکان بتوانن بە نیازە گەورەکەیان بگەن. وەک لە چاوپێکەوتنێکیدا کە ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاو کراوەتەوە، دەڵێ: “تاکە یانەیەک لە خولی ئینگلیزی کە قسە لەسەر شیمانەی گواستنەوەی مێسی دەکات، مان سیتیە. چونکە سیتی لە دەرەوەی یاساکان کێبڕکێ دەکات. ئەوەی من لێی دەترسم ئەوەیە کە دەستیان بگات بە یاریزانێک لە ڕێگەی پێشێل کردنی یاساکانی دارایی خاوێنەوە کە یوفا دەریکردووە. هەر منیش نیم بە تەنیا دەربارەی ئەم حاڵەتە ناڕەزایەتی دەربڕم. بەڵکو یۆرگن کڵۆپ و جۆزێ مۆرینهۆش پێشر سکاڵای خۆیان وتووە. ئەوەی مان سیتی دەیکات من چەند جارێکیتریش ڕەخنەم گرتووە، جارێکیتر ڕەخنە بگرمەوە یاخود نا هیچ ناگۆڕێ. ئەوان بەر کاریگەرییەکانی کۆرۆنا نەکەوتوون و هیچ پەتایەک و هیچ شتێک کاری لێ نەکردوون، چونکە دارایی ئەوان جیاوازترە و مەحاڵیشە دژی ئەوە بوەستیتەوە.”

لە سەروبەندی کێشەکانی مێسی لەگەڵ بارسا، یانە ئینگلیزییەکە وەک بەهێزترین ئەگەر دادەنرا کە ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button