ئه‌وروپا

یاریزانێكی تۆتنهام تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

یاریگا- یەكێتی تۆپی پێی ئیرلەندا ڕایگەیاند كە مات دوهیرتی یاریزانی هەڵبژاردەكەی و یانەی تۆتنهام تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

یاریزانەكەی تۆتنهام لە یاری دوێنێی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر وێڵز بەشداریكرد كە یاریەكە بە بردنەوەی وێڵز بە گۆڵێكی بێ وەڵام كۆتاییهات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیرلەندا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە ڕێگای هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایانگەیاند كە ئەنجامی پشكنینی مات دوهیرت یاریزانی تۆتنهام و جیمس ماكلین ئەرێنی بووە و هەڵگری ڤایرۆسی covid-19ن

هەروەها ڕایانگەیاند پشكنینی ئەوانی دیكە نەرێنی بووە، هەردوو یاریزان ناتوانن لە یاری بەرامبەر بولگاریا بەشداری بكەن.

دوهیرت لە هاوینی ڕابردوو لە وۆلڤەر هامبتۆنەوە پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد و بوو بە یاریزانی پێكهاتەی سەرەكی یانەكەی مۆرینهۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button