ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

گورزێكی كوشندە بۆ ئانچێلۆتی؛ گومان لە بەشداریكردنی ئەستێرەیەکی بەڕازیل لە مۆندیال دەكرێت

ئەگەر زۆرە پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی دیکە بێت

Yariga App

یاریگا –

هەواڵەکان لە ئیسپانیاوە باس لە کارەساتێکی نوێ دەکەن بۆ هێڵی بەرگریی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی بەڕازیل؛ ئێدێر میلیتاو، تووشی پاشەکشەیەکی مەترسیدار بووە لە چاکبوونەوەی پێکانەکەیدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆی کۆپێ، شوێنی برینی نەشتەرگەرییەکەی میلیتاو دووبارە کراوەتەوە، ئەمەش نیشانەیەکی زۆر خراپە ورەنگە ناچاری بکات جارێکی دیکە بچێتەوە ژووری نەشتەرگەری.

ئەم پێشهاتە چاوەڕواننەکراوە نەک هەر کۆتایی وەرزەکەی لەگەڵ ریال مەدرید تێکداوە، بەڵکوو مەترسییەکی جیددی لەسەر بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2026 دروستکردووە کە بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا دەستپێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button