ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە؛ ریال مەدرید جێگرەوەی ئالڤارۆ ئاربێلوا دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی وەرز و داڕمانی ئەنجامەکانی ریال مەدرید لە ژێر سەرپەرشتی ئالڤارۆ ئاربێلوا، دەنگۆکان بۆ گۆڕانکاری لە ستافی راهێنەرایەتی گەیشتوونەتە لووتکە و ناوی سەرەکیترین بەربژێر ئاشکرا دەکرێت

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی رادیۆی کۆپێ، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ گرتنەدەستی پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کارگێڕیی ریال مەدرید نایەوێت کات بەفیڕۆ بدات و ئەگەری زۆرە تەنیا چەند رۆژێکی کەم دوای کۆتایی هاتنی وەرز، بە شێوەیەکی فەرمی پۆچێتینۆ وەکوو جێگرەوەی ئاربێلوا بناسێنن.

پۆچێتینۆ کە ئەزموونێکی زۆری لە خولی ئینگلیزی و فەرەنسی هەیە، هەمیشە یەکێک بووە لەو راهێنەرانەی فلۆرێنتینۆ پێرێز بە فەلسەفەی کارکردنی سەرسام بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button