ئه‌وروپا

ڕاهێنەری فنلەندا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان لە فەڕەنسا

یاریگا- ماركۆ كانیرڤا، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فنلەندا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان لە هەلبژاردەی فەڕەنسا.

فنلەندا توانی لە یاریەكی دۆستانەدا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە فەڕەنسای پاڵەوانی جیهان بباتەوە.

لەدوای یاریەكە ڕاهێنەرەكەیان ووتی: من زۆر ڕازیم و دڵخۆشم بەو بردنەوەیە و ئەو ڕێگایەی بەرامبەر ڕكابەرێكی زۆر سەخت كە پاڵەوانی جیهانە یاریمانكرد، بە ماندوبوونی یاریزانەكان توانیمان ئەو ئەنجامە بەدەسبهێنین.

هەروەها ووتیشی: بە باشی بەرگریمان كرد و توانیمان دوو گۆڵ تۆمار بكەین، ئەو بردنەوەیە متمانەی زۆرمان پێدەدات، بۆ خۆئامادەكردن بۆ یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button