ئیتاڵیا

وادەی نمایشکردنی فیلمەکەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج راگەیەندرا

یاریگا-ئەمڕۆ بەفەرمی راگەیەندرا فیلمی ” من زڵاتانم” لە ساڵی ٢٠٢١ نمایشدەکرێت.

فیلمەکە باس لە ژیانی ئەستێرە سویدییەکە دەکات و دوو ئەکتەر بە ناوەکانی دۆمینیک بایراکتاری (ئیبرا لە تەمەنی ١١-١٣ ساڵ) و گرانیت روشیتی (ئیبرا لە لە تەمەنی ١٧-٢٣ ساڵ) رۆڵی ئەو یاریزانە دەگێڕن.  نوسینی دەقەکە لەلایەن جەیکۆب بێکهمان و دەیڤد لاگیرکرانتز کراوە و کاری دەرهێنانیش لەلایەن جێنس سیۆگرین دەبێت.

وابڕیارە فیلمەکە لە پایزی ساڵی ٢٠٢١ نمایش بکرێت و تێیدا قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی ئیبرا نیشان دەدرێت لە منداڵییەوە تاوەکو گەیشتن بە ترۆپکی سەرکەوتن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button