ئیسپانیا

یەكەم لێدوانی زەیدان دوای تووشبوونی هازارد و كاسیمیرۆ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا

یاریگا: زەینەدین زەیدان ، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی باش لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤالینسیا و تووشبوونی هەردوو یاریزانی یانەكەی هازارد و كاسیمیرۆ دەكات بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئەمڕۆ یانە شاهانەكە تووشبوونی هەردوو یاریزانی سەرەكی یانەكە هازارد و كاسیمیرۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

زەیدان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یاری ڤالنسیا وتی: “هازارد و کاسیمیرۆ هەردووکیان باشن، بەڵام دڵخۆش نین، لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە لە بارودۆخێکی تەواودان و دواتر قسەیان لەگەڵ دەکەم، دەکرێت ئەمە ڕووبدات و دەبێت قبوڵی بکەین”

هەروەها ڕاهێنەرە فەڕەنسیەكە ووتیشی: پێشتر ئەوە بەسەر میلیتاودا هات، پێوویستە قبوڵی بكەین،شتی خراپتر هەیە ڕووبدات و كەمێك بێزاركەرە.

لە كۆتایشدا ووتی: لەو كاتەوەی هازارد هاتووە بە هۆی زۆری پێكانەوە دەناڵێنێت، بەڵام ئێستا باشە، بە بەهێزتر لە جاران دەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button